وەزارەتی تەندروستی ئاماری هەفتانەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە

ناوخۆ
  • 10-10-2022, 18:20
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی دۆخی هەفتانەی پەتای کۆرۆنای ڕاگەیاند. وه‌زاره‌ت‌ له‌ بەیاننامەیەکدا كه‌ کۆپیه‌کی دەست ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاندوە "کە 296حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، هەروەک ئاماژەی بەوە داوە کە یەک حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەبوە ، هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی کە لە نەخۆشییەكە بەتەواوی چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە670 كەس. 
    ھەروەھا بەیاننامەکە ئاشکرایکردوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە گەیشتووەتە 29 هەزار و 486کەس.