كەسێك لە چەمچەماڵ بە تۆمەتی رێگریكردن لە هاوڵاتیان دەستگیركرا

ئەمنی
  • 6-10-2022, 21:39
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، كەسێك كە رێگری لەهاوڵاتیان دەكرد لە قەزای چەمچەماڵ لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیەوە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامدەدرێت.
    لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كە کۆپیەکی دەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس لەسەر داواكراوێك بە تۆمەتی ڕێگریكردن لە هاوڵاتیان، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد."  
    ئەوەش هاتووە، "لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، ح ، ع لەدایكبووی 1997 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 441 (ڕێگریكردن ) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."