ئۆپێك+ ڕەزامەندە بە كەمكردنەوەی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا

ئابوری
  • 5-10-2022, 16:55
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    گروپی ئۆپیك پڵەس ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانەی بە تێكڕایی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
    لە میانەی كۆبوونەوەكەی لە ڤییەنا، گروپەكە بڕیاریدا لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتووەوە دەست بە جێبەجێكردنی ئەم كەمكردنەوەیە بكات.
    مانگێك پێش ئێستا، گروپەكە ڕازی بوون بە زیادكردنی كەمی بەرهەمهێنان بە  100,000 بەرمیل لە مانگی ئەیلولدا، ئەوەش دوای ئەوەی كە لە ژێر فشاری توندی ئەمریكا و بەكاربەرە گەورەكانی تری نەوتدا هات بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان لە نێوان بەرزبوونەوەی نرخەكان.