فوئاد مەعسوم كارنامەی باڵیۆزی ئوستراڵیای وەرگرت

  • 1-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار ئەمرۆ یەك شەممە، لە كۆشكی ئاشتی لە بەغداد كارنامەی جوان ئەلێزابێس لوندس باڵیۆزی نوێی ئوستراڵیای لە عێراق وەرگرت. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژنسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە هاتووە، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەو پشتیوانییە كردوە كە ئوستراڵیای پێشكەشی عێراقی كردوە لە شەڕی دژ بە تیرۆر، تەئكیدیشی كردوە لە پەرەپێدانی پەوەندییەكانی نێوان هەر دوو وڵات بەو جۆرەی لە بەرژەوەندی هەر دوو گەلدایە. لای خۆیەوە لوندس هەڵوێستی وڵاتەكەی دوپاتكردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هاریكاری و هاورێیەتی بەهێز لەگەڵ عێراقدا، ئامادەیی خۆشیانی نیشاندا بۆ بەشداریكردن لە بوارەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی جۆراو جۆر و بەردەومیدان بە هەماهەنگی لە بوارە ئەمنی و سەربازییەكاندا.