كازمی هەوڵەكان بۆ ڕزگاركردنی ئەو كەسانەی لە بینا ڕووخاوەكەدا گیریان خواردووە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بكاتەوە

سیاسی
  • 1-10-2022, 16:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی بەرگری شارستانی كرد كە بەزۆرترین هەوڵ بۆ رزگاركردنی ئەو كەسانە كۆبكاتەوە كە لە باڵەخانەی رووخاودا گیریان خواردووە.
    كازمی لە تویتێكدا  كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند: ئاڕاستەی بەرگری شارستانیمان كردووە بۆ كۆكردنەوەی ئەوپەڕی هەوڵەكان بۆ رزگاركردنی ئەو كەسانەی لە باڵەخانە رووخاوەكەدا گیریان خواردووە، بەو هیوایەی خوای گەورە تەندروستیان پێ ببەخشێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئێمە ئاراستەمان كرد بۆ كردنەوەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و ئەو مۆڵەتەی لە حكومەتەكانی پێشوودا پێیاندراوە و ئاماژەی بەوەشدا : كە رووداوەكە رەوایی هەوڵەكانی دژە گەندەڵی و راگرتنی پێدانی مۆڵەتی هەڕەمەكی پشتڕاست دەكاتەوە. بەداخەوە رووبەڕووی چەندین رەخنە بوومەوە لەبەر ئەمە.