هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتیمانی لە پاڵەوانێتی دۆستانەی ئوردن شکستی بە هاوتا سوریەکەی ھێنا

وەرزش
  • 26-09-2022, 20:18
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی،لە پاڵەوانێتی دۆستانەی ئوردن شکستی بە ھەڵبژادەی سوریا هێنا.
     په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) رایگه‌یاند"هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی نیشتیمانی له‌ یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی ئوردن به‌ گۆڵێك كه‌ له‌ گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا لەلایەن " ئه‌یمەن حسێن" تۆمارکرا، لە ‌ هاوتا سورییه‌كه‌ی برده‌وه‌. 
     پەیامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ‌، به‌م سه‌ركه‌وتنه ، پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌ پاڵه‌وانێتیەکەدا کە له‌ ئوردن به‌ڕێوه‌چوو.