فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا كوژرانی دوو تیرۆریست لە تاڕمییە ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 24-09-2022, 14:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا فەریق روكن ئەحمەد سەلیم كوژرانی دوو تیرۆریستی لە تاڕمیەی راگەیاند.
    بەیاننامەیەكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوە كردووە : هێزە ئەمنییەكانی لیوای 59ی پیادەی فیرقەی شەش توانیویانە دوو تیرۆریست لە ناوچەی تاڕمییە لە باكووری بەغدا بكوژن، ئاماژە بەوە كراوە : كە  یەكەكان هێشتا لە شوێنی خۆیانن بۆ ئەنجامدانی پشكنین و پاككردنەوە.