هەواڵگری سەربازی سێ داواكراویان لە دوو پارێزگا دەستگیر كرد

ئەمنی
  • 21-09-2022, 12:56
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    هەواڵگری سەربازی ئەمرۆ چوارشەممە، توانی تیرۆریستێک و بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانکارێک لە دوو پارێزگا دەستگیر بکات.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: هەواڵگری سەربازی توانی یەکێک لەتیرۆریستەکان لە بازگەدی ئەو تەحەدی ئەنبار دەستگیر بکات کە یەکێکە لەو داواکراوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی مادەی 28ی یاسای ماددە هۆشبەرەکانی عێراقەوە داواكراوە، وتیشی: ئەوە جگە لەدەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر لەهەمان پارێزگا لەناوچەی ئەبوو تلیبان، و بەپێی مادەی 28 لەیاسای مادەهۆشبەرەكان رادەستی لایەنی داواكار كراوە.
    رونیشیكردەوە: پیاوە هەواڵگرییە سەربازییەکان یەکێک لە دزەکەرەکانی خاکی عێراقیان لەسنوری سوریاوە لە ڕۆژئاوای نەینەوا دەستگیرکرد.