ئەمنی نیشتمانی بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە میسان دەستگیردەكات كە 40 كیلۆگرام كریستالی پێبووە

ئەمنی
  • 18-09-2022, 16:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە مەفرەزەكانی دەزگای ئەمنی نیشتمانی دەستگیركردنی بازرگانێكی مادەی هۆشبەریان راگەیاند كە 40 كیلۆگرام مادەی هۆشبەری بلوری لە میسان هەڵگرتووە.
    ئەمنی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە : كە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییە بەردەوامەكانیدا بۆ گەمارۆدانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و پەرەپێدەرانیان، مەفرەزەكانی خزمەتگوزاری ئەمنی نیشتمانی، دوای كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، توانیان یەكێك لە مەترسیدارترین بازرگانەكانی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای میسان دەستگیر بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : لێدوانەكانی تۆمەتبارەكە نووسراون و لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنەكاندا ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەرییە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی وەربگرن.