له‌كۆنفرانسێكی ئەمنیدا له‌كەربەلا باس لە پلانی پێشوازیكردن له‌سه‌ردانیكه‌ران كرا

ئەمنی
  • 18-09-2022, 11:16
  • +A -A

    كەربەلا - INA- عەباس ئەلرحیمی
    ئەمڕۆ یەكشەممە عوسمان ئەلغانمی وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، لە سەردانەكەی چلەدا زیاتر لە (4) ملیۆن سەردانكەر لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە هاتوونەتە عێراق، هاوكات نسەیف ئەلخەتابی پارێزگاری كەربەلا وتی" زیاتر لە 60 هەزار خۆبەخشی بەشداری لەو رێوره‌سمه‌دا كردووه‌.
    لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە شاری كەربەلا لەگەڵ پارێزگار نسەیف ئەلخەتابی بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەبوو ئەلغانمی وتی: له‌چلەی ماته‌مینی سەردانی ئەمساڵ تایبەتمەند بوو بە زۆرترین ژمارەیان لە ڕووی بەشداریكردنی هێزە ئەمنییەكانەوە ، كە لە بەرامبەردا ڕێگری لە زۆرێك لە تەحەددیاتەكان كرد و ئاماژەی بەوەدا: كە خۆی بە توندی مامەڵەم لەگەڵ ئەو كەسانەدا كردووە كە هەوڵیانداوه‌ دۆخی ئاسایش ناسەقامگیر بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لێهاتوویی هێزە ئەمنییەكان وای لێكردوون بەسەر هەموو ئەو ئاستەنگانەدا زاڵبین كە ڕووبەڕوویان بووەتەوە بۆ دەستەبەركردنی سەردانەكە و ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەوەی سەردانەكە بۆ ئەمساڵ جیادەكاتەوە كردنەوەی بارەگای بازگەكان لە هەر بەندەرێك بۆ سنوورداركردنی هەر پێشێلكارییەكی ئەمنی.
    هه‌روه‌ها راگه‌یاند" وەزارەتی ناوخۆ هاتنە ژوورەوەی زیاتر لە 4 ملیۆن سەردانكەری لە دەروازە سنوورییەكان تۆمار كردووە و پێشتریش وڵات شاهیدی هاتنی ئەو ژمارانە نەبووە، ئاماژە بە هاوكاری وەزارەت و دەزگاكان لە سەركەوتنی سەردانەكەدا، بەو پێیەی چەندین تایەی دابین دەكرد بۆ یارمەتیدانی گواستنەوەی سەردانكەران، جگە لە هەوڵەكانی ئاستەكان لەم بوارەدا.
     ئەلغانمی ووتیشی: زۆرێك لە وڵاتان دانیان بەوەدا ناوە كە شكست دەهێنن لە ڕێكخستنی ئەم ژمارانە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان.
    لای خۆشیەوە نسەیف ئەلخەتابی پارێزگاری كەربەلا لە میانی كۆنفرانسەكەدا جەختیكردەوە : رێ وره‌سمی چلەی سەردانی ئەمساڵ گەورەترین سەردانە لە مێژوودا، هیچ پلانێكی ئەمنیش بەبێ پلانی خزمەتگوزاری و تەندروستی ناتوانێت سەركەوتوو بێت.
    ئاماژەی بەوەشكردووە: پلانی سەردانەكە بۆ ئەمساڵ گەورەترینە تا ئێستا، ئاماژەی بەوەشكردووە: پارێزگار تەنها دەستوەردانی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و تەندروستی و گواستنەوەدا نەكردووە، بەڵكو بەشداری كاروانەكانیش كردووە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ سەردانكەران.
    ئاماژەی بەوەشكرد: زیاتر لە چوار ملیۆن سەردانكەری ئێرانی هاتوونه‌ ناو عێراقەوە و ژمارەی ئەو خۆبەخشانەی بەشدارییان لە سەردانەكەدا كردووە زیاتر لە 60 هەزار خۆبەخش بووە.