پارێزگاری نەجەفی ئەشرەف سەركەوتنی پلانی زیارەتكارانی چلە ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 17-09-2022, 19:30
  • +A -A

    نەجەفی ئەشرەف - INA
    ماجد وائیلی پارێزگاری نەجەف ئەمرۆ هەینی، سەركەوتنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری زیارەتكارانی چلەی ڕاگەیاند.
    وائیلی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگاكە كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: نەجەف لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا رۆژانە پێشوازی لە 750 هەزار بۆ یەك ملیۆن گەشتیار كردووە و پارێزگا و وەزارەتە خزمەتگوزاری و ئەمنییەكانیش بەشداریانكرد بۆ ئەوەی پلانی زیارەتكاران سەركەوتوو بێت.
    رونیشیكردەوە: 5000 كرێكار بە 300 ئامێر بەشدارییان لەپلانی خزمەتگوزاریدا كرد كە بەهەوڵی شارەوانییەكانی ناسریە و بەسرە و شارەوانییەكانی مەشهەد و تارانی ئێران و ئامێرەكانی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و بەرگری و حەشدی شەعبی و 167 ئامێری تر كارییان كردووە.
    وتیشی: دەربارەی پلانی تەندروستی، زیاتر لە 3700 كادر بەشداریان كردووە، كە 58 مەفرەزەی پزیشكی و 50 ئەمبولانس بەشدارییان كردووە.