هاتوچۆی گشتی: هاتووچۆ لە كەربەلا بە رێكی بەڕێوەدەچێت

ناوخۆ
  • 15-09-2022, 21:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ پشتڕاستی كردەوە، هاتوچۆ لە شاری كەربەلا بە رێكی بەڕێوەدەچێت.
    عەمید زیاد قەیسی، بەڕێوەبەری پەیوەندی و زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ لە لێدوانێكی كورتدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا، رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ تا ئێستا پرۆسەی هاتووچۆ لە میحوەرەكانی نەجەف و بەغدا رێكدەخات هەروەها میحوەرەكانی ناوەوە."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "پلانەكە سەرجەم كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی لە بەسرە و دیوانیە و زیقار و موسەناو لە میحوەرەكەی نەجەفەوە بەشداربوو، هەروەك چۆن بۆ میحوەرەكەی بەغدا، پارێزگاكانی ئەنبار و كەركوك و نەینەوا و دیالە بەشدارییان تێدا كردبوو"، ئاماژەی بەوەدا كە " بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ لە هەردوو لای كەرخ و روسافە سەرپەرشتی پلانەكە دەكات." و كە جووڵەی هاتوچۆ لە ناوەوە و دەرەوەی كەربەلای پیرۆز بە لێشاوێكی بەرزەوە بەڕێوەدەچێت