دەستەی دەستپاكی لە مانگی ئابدا ٦٥ ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتن لە بەغدا و پارێزگاکان ئەنجامداوە

ناوخۆ
  • 15-09-2022, 11:01
  • +A -A

    بەغدا -INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاکی کۆی گشتی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانگەکانی لێکۆڵینەوەی لە ماوەی مانگی ئابدا ئەنجامدراون بڵاویكرده‌وه، ئاماژەی بەوەدا کە ٦٥ ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتن لە بەغدا و پارێزگاکان ئەنجامدراوە، کە لە ئەنجامدا ٣٠ تۆمەتبار دەستگیرکراون.
     لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن بەشی لێكۆڵینەوەكانی كۆمسیۆنەوە هاتووە، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تیمی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دیالە هاوبەشی فەرمانبەرانی شارەوانی وەجیهیە و بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانووبەرە لە ئەبوسەیدە ئاشكرا دەكات، بۆ تۆماركردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بەپێچەوانەوە لە یاساو و ڕێنماییەکان، کە بووە هۆی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت." زیاتر لە (1,000,000,000) دینار"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەست بەسەر 160 مەلەفی خانووبەرەدا گیراوە لە یاداشتنامەی تۆمارکردنی خانووبەرە لە ئەبو سەیدا، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی مامەڵەیەکی قەرزی ساختە لە بانکی هاوكاری کشتوکاڵی لە دیالە بە بڕی زیاتر لە (100,000,000) دینار”.
     لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "نوسینگەی لێكۆڵینەوەی موسەنا  دەستی گرتووە بەسەر مامەڵەی قەرز و یەكلاییكردنەوەی ئاڵوگۆڕكردن لە بانكی خانووبەرەی موسەنا ، بەتایبەتی بۆ پێدانی قەرز بە یەكەكانی نیشتەجێبوون كە سەر بە كۆمپانیی دەروازەی موسەنایە بەبڕی (2,190,000,000) دینار بەبێ گرەنتی خانووبەرە". هەروەها چاودێریکردنی بەفیڕۆدان لە پارەی گشتی بە نزیکەی (1,100,000,000) دینار.لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی موڵکێک لە بەشی باجی موسەنا و تێبینیکردنی تۆمارکردنی خانووبەرە لە رومەیسە، کەمترە لە بەهای ڕاستەقینەی.
     ڕوونیشی كردەوە، "ستافی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی كەربەلا دەستیان بەسەر سەرپێچی داراییدا گرتووە لە گرێبەستی نێوان بەشی كاروباری دارایی لە پارێزگا و كۆمپانیایەكی بازرگانی گشتی بۆ دابینكردنی كورسی پزیشكی ددان، كە بووەتە هۆی بەهەدەردانی پارەی گشتی بە بڕی (455,000,000)". دینار"، ئاماژە بەوە دەكات كە "نوسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی  لە دیوانیە بە چاودێریكردنی سەرپێچی و زیادەڕەوی لە نرخی كڕینی كەرەستە لە فەرمانگەی تەندروستی دیوانیە بەبێ ئەوەی پێویستی راستەقینەیان هەبێت، ئاماژەیە بۆ دەستبەسەرداگرتنی (28) مامەڵەی ئاڵوگۆڕكردن، لەگەڵ بڕە پارەیەكی تا (800,000,000) دینار”.