حەشدی شەعبی لە بیابیانی نەینەوا گەمارۆی ژمارەیەك لە پاشماوەكانی داعش دەدات

ئەمنی
  • 14-09-2022, 10:08
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی حەشدی شەعبی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ژمارەیەك لە ئەندامانی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش لە بیابانی حەزەر چواردەورییان گیراوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێزێك پێكهاتوون لە بارەگای ئۆپەراسیۆنی نەینەوا بۆ حەشدی شەعبی و یاریدەدەری هەواڵگری و بەتالیۆنی شەڕی یەكەم و بەڕێوبەرایەتی ئاسایش و لیوای 44 و لیوای 21 و فەوجی ئەركی تایبەت و پشتیوانی، لە قوڵایی بیابانی حەزەردا ئۆپراسیۆنێكی ئەنجامداو پاشماوەكانی داعشی گەمارۆ داوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: هێزەكە چونەتە سەر پاشماوەكانی داعش لە قوڵایی بیابانی نەینەوا و چەند تیرۆریستێكیان گەمارۆ داوە.