یاروڵڵا لەگەڵ فەرماندەی ھێزەکانی ناتۆ لەعێراق پەرەپێدانی تواناکانی سوپا تاوتوێ دەکات

ئەمنی
  • 12-09-2022, 10:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     ئەمڕۆ دووشەممە ، لیو روکن "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا" سەرۆک ئەرکانی سوپا لەگەڵ جەنەراڵ"جیوڤانی م. ئینوتشی " فەرماندەی گشتی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق پەرەپێدانی تواناکانی سوپای عێراق تاوتوێکرد.
     نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا  كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،رایگەیاندووە، "یاروڵڵا " چاوی کەوت بە جەنەراڵ"جیۆڤانی م. ئینوتشی" فەرماندەی نوێنەرایەتیی ناتۆ لە عێراق،کە ژمارەیەک لە ڕاوێژکار  ئەرکیان مەشق و ڕاهێنانە بە سوپای عێراق ، لایەنی عێراقیش ھەریەک لە بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی و هێزی دەریایی، ئامادەی بوون، لە كۆبوونەوەیەکدا  تاوتوێی چوارچێوەكانی هاوكاری و هەماهەنگی و فراوانكردنی شەراكەت كرا لەسەر ئاستی ڕاهێنان و پێشكەشكردنی شارەزایی لە هەموو بوارێکی سەربازییەوە ، بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناكانی سوپای عێراق.