عێراق و چیك چەند رێكەوتنێك واژۆ دەكەن

  • 29-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع محەمەد شەیاع سودانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و وەزیری پیشەسازی و كانزاكان بەوەكالەت، ئەمرۆ پێنج شەممە، چەند رێكەوتنێك و سێ یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ چیك واژۆ كرد. لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) سودانی راگەیاند: "سەردانەكەم بۆ چیك بەسودبووە و لەو سەردانەدا لەگەڵ پەرلەمان و حكومەتی چیك و سەرمایەداران كۆبومەتەوە"، رونیشیكردەوە " لەگەڵ لایەنی چیكی رێكەوتین وەرگرتنی دوو باج نەهێڵین و پارێزگاری لە وەبەرهێنەران بكەین و سێ یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و تەندروستی و گواستنەوە واژۆ بكەین". وتیشی " كۆبونەوەیەكی بەرفراوان لە پراگ-ی پایتەخت ئەنجامدرا و تیایدا ژمارەیەك لە شارەزایان و نوێنەری وەزارەتەكان ئامادەیبون، دواتر لیژنەی عێراق لەگەڵ وەزیری پیشەسازی چیك كۆبویەوە بۆ تاوتوێكردنی چوارچێوەی هاوكاری هاوبەش و كاراكردنی وەبەرهێنان لەكەرتی پیشەسازیدا".