ئاسایشی نیشتمانی 3 قاچاخچی مادەی هۆشبەر لەبەغدا دەستگیردەكات

ئەمنی
  • 7-09-2022, 14:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 3 بازرگانی مادەی هۆشبەری لەبەغدا ڕاگەیاند.
    ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێزێكی دەزگاكە توانی سێ قاچاخچی مادەی هۆشبەر دەستگیر بكات دوای ئەوەی لە بەغدا (46) كیلۆگرام ماددەی حەشیش و كریستاڵیان فرۆشت.
    ئاشكراشیكرد: دەزگاكەیان بەردەوام دەبێت لە گەڕان و بەدواداچوونی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان.