ئەعڕەجی : سیاسەتی عێڕاق لەسەر کۆتاییهێنان بە ململانێکان بونیادنراوە بەگفتوگۆکردن

سیاسی
  • 6-09-2022, 14:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلەوەی کە سیاسەتی عێڕاق لەسەر کۆتاییهێنان بە ململانێکان بونیادنراوە بەگفتوگۆکردن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری نەتەوەیی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەعڕەجی پێشوازیکردلە گەورەڕاوێژکاری بەرگری لە وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا فەریقی ئاسمانی مارتن سامبسون وشاندێکی یاوەری.
    ڕوونیشی کردەوەکە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لەپەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا بەتایبەتی لەبواری شارەزایی سەربازیدا.
    ئەعڕەجی ئاماژەی بەوەدا کە زەقترین ئاڵنگاریەکان مەترسیەکان تیرۆرە.
    هەروەها جەختیکردەوەلەوەی کە سیاسەتی عێڕاق لەوەدایە کەپێویستە بەگفتوگۆکێشەکان چارەسەربکرێن.
    لەلایەن خۆشیەوە فەریق سامبسون ئاماژەی بەوەکرد کە بەریتانیا بەرژەوەندی هاوبەشی لەگەڵ عێڕاقداهەیەوجەختیشی لەوەکردەوەکە هاریکاریەکان بۆ عێڕاق بەردەوام دەبن.