لیوا ڕەسوڵ كوژرانی دوو تیرۆریست و وێرانكردنی تونێلێك لە سەڵاحەدین ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 4-09-2022, 12:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسوڵ كوشتنی دوو تیرۆریست و وێرانكردنی تونێلێكی لە سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    رەسوڵ لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە پاڵەوانەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین و یەكەكانی پەیوەست بەوەوە و  بە بەشداری هێزێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەركێكیان ئەنجامداوە بۆ پشكنینی چیای حەمرین.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی كوژرانی دوو تیرۆریست و وێرانكردنی شوێن و تونێلێك جگە لە دۆزینەوەی شوێنێك بۆ پشتیوانی لۆجستی.