هێزەكانی حەشدی شەعبی تیرۆریستێكی داعش لە موسڵ دەسگیرکرد

ئەمنی
  • 3-09-2022, 16:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە حەشدی شەعبی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داعشی لە موسڵ راگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكدا كە ماڵپەڕی حەشدی شەعبی كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوە كراوە : هێزێك لە یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری لە حەشدی شەعبی بە هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لە دەستەی حەشدی شەعبی توانیویەتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان لە ناوەندی شاری موسڵ رابگەیەنێ.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ئۆپەراسیۆنە وەك درێژەپێدەری ئەركە تایبەتەكان و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دروست و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری هاتووە و ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو كەسە دەستگیركراوە لەگەڵ رێكخراوە تیرۆریستییەكان لەگەڵ سوپای بەناو (ئەلعوسرە دیوان ئەلجوند) كاردەكات ) هەروەها ژمارەیەكی ئاماری هەیە كە پێی دەوترێت (پۆدرە رواتب) باندە تیرۆریستییەكانی داعش.