دەروازە سنوورییەكان 6 خاڵی چوونە ژوورەوە بۆ سەردانكەرانی چلە وسەرژمێری ڕۆژانەیان دەكەن

ناوخۆ
  • 31-08-2022, 17:57
  • +A -A

    بەغدا - INA- كەرار خەلیل
    ئەمڕۆ چوارشەمم دەستەی دەروازە سنوورییەكان شەش خاڵی چوونە ژوورەوەی بۆ ئەو زیارەتكارانە دەستنیشان كردووە كە دەچنە ناو چلەی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لەسەر بێت).
     بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن بۆ دەزگا سنوورییەكان عەلائەدین ئەلقەیسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : كە ئەو بەندەرانەی كە سەردانكەران لێیەوە دەچنە ناو چلەكانەوە بریتین لە: شلامچە، زڕباتیە، ئەلشیب، ئەلبەندریە، سەفوان، و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف.
    قەیسی ووتیشی: ژمارەی ئەو سەردانكەرانەی كە دەچنە ژوورەوە دەگاتە نزیكەی هەزار سەردانكەر و زیاتریش لە كاتژمێرێكدا، بۆیە ئەستەمە لە ئێستادا ژمارەكان دیاری بكرێت تا دوای كۆتایی هاتنی چلەمین سەردانەكە.
    عومەر ئەلوائیلی سەرۆكی دەستەی بەندەرەكانی سنوور دوێنێ سێشەممە دەستپێكردنەوەی چوونە ژوورەوەی زیارەتكارانی چلەی لە بەندەرەكانەوە راگەیاندبوو.
    ئەلوائیلی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە رایگەیاندووە: "هاتنی سەردانكەران لەو بەندەرانە دەستیپێكردووەتەوە كە چلەمین سەردانەكە دەیانگرێتەوە.