دوای كشانەوەی PKK هێزی زیاتر رەوانەی شەنگال دەكرێت

ئەمنی
  • 28-03-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع عەمید محەمەد جبوری وتەبێژی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند: هێزی زیاتر رەوانەی شەنگال كراوە كە دەكەوێتە 110 كیلۆ مەتر لەخۆرئاوای موسڵ. جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع)ی راگەیاند هێزێكی هاوبەش لە سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی گەیشتنە شەنگال، ئەوەش بۆ پاراستنی ئەو قەزایە لە دوای كشانەوەی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لەو ناوچەیە. جبوری وتیشی هێزەكان لە ئێستادا لە ناو قەزای شەنگال و دەوروبەری جێگیر كراون، بۆ بەرگرتن لە هەرجۆرە دزەكردنێكی تیرۆریستانی داعش بۆ ناو ئەو قەزایە.