9 مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە زێلکان کرا

ئەمنی
  • 25-08-2022, 16:20
  • +A -A

    هەولێرـINA
     دەزگای دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیاند" ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئابی 2022، کاتژمێر 13:50، نۆ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران.
    لەڕاگەیندراوی دەزگای دژەتیرۆری کوردستاندا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە هاتووە" بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە جۆری گرادن و لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.
    هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە نێوان گوندی فازڵییە و کانوونە لە سنووری ناحیەی باشیک لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا ئاراستە کراون، بەهۆی کاریگەریی مووشەکەکانەوە ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە.