دەسگیرکردنی 16 داواکراو

ئەمنی
  • 24-08-2022, 14:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەوڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە 16 تۆمەتباری دەسگیرکردووە.
    بەیاننامەی شانەکە کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەمەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری
    توانی کەسێک بە یاسای بازرگانیکردن بەمرۆڤ دەسگیربکات لەناوچەی الحسینیە، وتیشی کە ئۆپەراسیۆنەکە بەهەماهەنگی نەهێشتنی تیرۆر ئەنجامدرا.
    هەروەها بەڕێوەبەرایەتیەکە دووکەسی دیکەلەگەڕەکێکی بەغداد دەسگیرکرد کەسەرقاڵی بازرگانیکردن بوون بە مادەهۆشبەرەکان.
    هەروەها بەپێی زانیاریە هەواڵگریەکان دووکەسی دیکەش لەمیسان گرتران بەپێی مادەی 4 ی تیرۆر، لەلایەکی دیکەشەوە تیمەکانی هەواڵگری توانیان 11 کەتۆمەتبار دەستگیر بکەن بەتۆمەتی هەمەجۆر.
    لەئۆپەڕاسیۆنێکی هاوشێوەدا دووتۆمەتباری دیکە دەسگیرکران کە بەتەمای کاری تیرۆریستی بوون لەزاڵگەی تاجیات لە لای ناوچەی کەرخ، کەمادەی تەقێنەریان لەئۆتۆمۆبێلێکدا هەڵگرتبوو، وتیشی کە ئەوتۆمەتبارانە ڕێکاری یاسایی دەگرترێتە بەر بۆیان وڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.