سلێمانی.. ده‌ستگیركردنی كه‌سێك كه‌ 16 ملیون دینار له‌كچێكی وه‌رگرتووه‌

ئەمنی
  • 24-08-2022, 11:54
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە 16 ملیۆن دیناری بەناوی نوشتە و دوعا کردنەوە لە کچێک وەرگرتووە.
     بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا كه‌ كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه‌ راگه‌یان"مەفرەزەیەك لە ئەفسەرو كارمەندی نووسینگەی دەربەندیخانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ‌و خێزان، شەوی 22ی ئەم مانگە، تۆمەتبارێكی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانیان بە ناوی ( ش. ن. ڕ) كە بەڕەگەز كوردە و تەمەنی (29) ساڵە دەستگیركرد".
    هه‌روه‌ها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووه‌ كه‌ "تۆمەتبار بە ناوی نوشتە و دوعاوە بڕی 16 ملیۆن دیناری لە كچێك وەرگرتووە ‌و بەردەوام هەڕەشەی زۆر توندی لێكردووە‌ و ترساندوویەتی، پاش وەرگرتنی زانیاری ورد و ماندووبونێكی زۆر توانرا دەستگیربكرێت‌ و رادەستی یاسا بكرێت".
    بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە سەرچاوەی زۆربەی کێشەکانی خێزان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و ئافرەتان وەسف دەکات.
    ئەو تۆمەتبارە بە گوێری مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی، لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی دەربەندیخانەوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، بەگوێرەی ماددەکە، تۆمەتبار سزادەدرێت بە بەندکردن (الحبس)، ئەگەر ھەستابوو بە رادەستکردنی سامانێکی گواستراوە، لە خاوەنداری کەسێکەوە بۆ خۆی یان کەسێکی دیکە یان بۆ ژێردەستی خۆی یان کەسێکی دیکە بگوازێتەوە، بەکارھێنانی رێگاکانی فێڵبازی، یان بەکارھێنانی ناوی درۆ یان وەسفی ناڕاست یان باسکردنی شتێکی درۆ لەسەر ڕووداوێکی دیاریکراو، کە ببێتە ھۆی فریودانی تاوان لێکراو و پاڵپێوەنانی لەسەر رادەستکردنی سامانەکە.