تێكدانی هێڵی گواستنەوەی كارەبا لەكەركوك

ناوخۆ
  • 18-08-2022, 17:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتیكردەوە: هێڵێكی گواستنەوەی كارەبا لەپارێزگای كەركوك كراوەتە ئامانج بەهۆی كردەوەیەكی تێكدەرانەوە.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: تێكدەرەكان تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبایان كردە ئامانج و هەوڵیانداوە ڕێگری لە هەوڵەكانی وەزارەتی كارەبا لە خزمەتكردنی هاوڵاتیان بكەن.
    ئاشكراشیكرد: دەستبەجێ و بە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی بەڕێوبەری گشتی كارەبای كەركوك خالید غەزای كارمەندی ئەندازیاری و تەكنیكی لە بەشی هێڵەكان و بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان و هەوڵی ئەندازیاری چووەتە شوێنی روداوەكان و دەستیانردوە بە چاككردنی تاوەرەكان و چاككردنەوەی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا بە زووترین كات بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.