ژینگە پلانێكی نیشتمانی بۆ لابردنی پیسبوونی تیشكدەر لە عێراق ئاشكرا دەكات

ناوخۆ
  • 16-08-2022, 12:52
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
     ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ژینگە شوێنی پیسبوونی لە بەغدای پایتەخت دەستنیشان كرد و لە كاتێكدا ئاماژەی بە چارەسەركردنی پیسبوونی موسەننا كرد لەم هەفتەیەدا، بەڵام قورسترین دۆسیەكەی دەستنیشان كرد.
    سەباح ئەلحسێنی بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری پاراستنی تیشك لە وەزارەتی ژینگە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: فایلە تیشكەكان بەسەر دوو بەشدا دابەشكراوە، ئەو تیشكانەی لە سەرچاوە سروشتییەكانەوە دروست دەبن، لەنێویاندا ئەو تیشكانەی كە دەردەچن لە سەرچاوە نەوتییەكانەوە و بەشەكەی دیكەش ئەو تیشكانەیە كە بەر پارێزگای بەسڕە كەوتووە لە ئەنجامی شەڕەكانی پێشوودا (یۆرانیۆم).
    ئەلحسێنی ئاماژەی بەوەشكردووە : فایلە یۆرانیۆمەكە لە پارێزگای بەسڕە كۆتایی پێهاتووە، هەروەها دۆسیەی پیسبوونی تیشكدەر بەو پێیەی كارگەی ئاسن و پۆڵا لە بەسڕە بە سیزیۆم پیس بووە و بە تەواوی پاككراوەتەوە و زانست و تەكنەلۆژیا وەك دەسەڵاتی وزەی ئەتۆمی بەپێی گرێبەستێكی واژۆكراو بەرپرسیارە لە لابردنی ئەو پیسكەرانەی كە لە ئەنجامی پیشەسازییە نەوتییەكانەوە دروست دەبن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : شێوازەكانی چارەسەركردن جیاوازن، هەندێكیان پێویستیان بە ناشتن هەیە و هەندێكی دیكەشیان پێویستیان بە هەوا هەیە، هەروەها پیسبوون لەڕێگەی سیستمی چارەسەركردنەوە هەیە و ئاماژەی بەوەشكردووە : دەسەڵاتی تەكنیكی پلانەكانیان دەخەنەڕوو، لەكاتێكدا سەنتەرەكە بەپێی رێنماییەكانی لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكرێت ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و دواتر پلانەكە پەسەند دەكرێت.
    ڕوونیشی كردەوە : هۆكارەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە هەموویان پەیوەندییان بە تیشكەوە نییە، هۆكاری بۆماوەیی هەیە، لەوانە بەركەوتن بە سەرچاوەی كیمیایی، هەندێكیشیان بەهۆی بەركەوتنی سەرچاوەی تیشكدەرەوەیە، ئاماژەی بەوەشدا كە : ئامارێك لەلایەن ئەنجوومەنی شێرپەنجەوە لە وەزارەتی تەندروستی دەرچووە و تەندروستی لەگەڵ ژمارەی تووشبووان و لەسەر بنەمای میكانیزمێك پەرەی پێدەدرێت بۆ دروستكردنی سەنتەر و چارەسەركردن بۆ حاڵەتەكان و جۆری چارەسەركردن.
    سەبارەت بە شوێنەكانی پیسبوون لە بەغدای پایتەخت، ئەلحسێنی ئاماژەی بەوەدا : كە زۆر ناوچە هەیە لەوانە وێستگەی چاككردنەوەی ئامێرە قورسەكان لە نەهرەوان سەر بە وەزارەتی نەوت، هەروەها ناوچەی زیراعی دیجلە كە تێیدا هەیە شوێنەواری پاشماوەكان تا پیسبوونەكە لا دەبرێت.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : سەنتەرەكە وەك دەزگایەكی سەرپەرشتیاری ئاراستەكراوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پیسبوون و وە وەزارەتی نەوت هەموو تێچوونەكانی لە ئەستۆ دەگرێت و جەختیشی لەوە كردەوە : كە وەزارەتی نەوت ئامادەیە بۆ ئەم هاوكارییە، هەروەها پلانێكی نیشتمانیش هەیە بۆ لابردنی پیسبوونی تیشكدەر.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پلانەكە لە پارێزگاكانی بەسڕە و میسانەوە دەستیپێكردووە، هیوادارە لەم هەفتەیەدا بگوازرێتەوە بۆ پارێزگای موسەننا و دواتر بۆ زیقار و ئەنبار و ئاماژەی بەوەشكردووە : پرسی بودجە و دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە رێگرە لە تەواوكردنی لە پلانی نیشتمانیدا.
    بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری پاراستن لە تیشكدا دووپاتیكردەوە :كە سەختترین دۆسیە كە پێویستی بە هەوڵێكی زۆرە شاری موسڵە، شوێنی عەدای و ئەلجەزیرە زبڵخانەیەكی تێدایە كە ماددە تیشكدەرەكانی تێدا دەنێژرێت كە لەسەر دەمی داعش مووسڵی داگیر كرد بوو، ناوچەكەیان هەڵكەندەوە و ئەوەی تێدابوو پەرش و بڵاویان كردەوە، ئاماژەیان بەوەدا كە دوبارە كۆنتڕۆڵكردنەوەی شوێنەكە بەم نزیكانە دەست بە پاككردنەوەی ئەو شوێنە دەكرێت، بەپێی رێنماییەكان، بەڵام پرۆسەكە چەند مانگێكی دەوێت تا تەواو دەبێت.