لە باشووری سامەرا ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دەستیپێکرد

ئەمنی
  • 15-08-2022, 17:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە باشووری سامەڕا ڕاگەیاند.
     دەستەکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە، "هێزێكی ئەمنی بە بەشداری لیوای 41 حەشد ، ئۆپەراسیۆنێكی گەڕان و پشکنینی لە ناوچەی شەهابی سەر بە قەزای یەسرب لە باشووری سامەرا ئەنجامداوە. 
     ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی بەردەوامبوونی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بووە لە پاشماوەی تیرۆرستان.