لە بەسرە تۆڕێكی بازرگانیكردنی ماددەی هۆشبەر بە 11 كیلۆ حەشیشەوە دەستگیركرا

ئەمنی
  • 14-08-2022, 13:10
  • +A -A

    بەغداد- INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستگیركردنی تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەر بە بڕی (11) كیلۆگرام حەشیش لە بەسرە ڕاگەیاند.
    شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بەسرە توانیان دوای كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری، تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر بكەن لە دوای وەرگرتنی مۆڵەتی دادوەری.
    ئاشكراشیكرد: تونرا 3 تۆمەتار دەستگیربكرێن لەگەڵا دەستبەسەرداگرتنی 11 كیلۆ ماددەی حەشیشە.
    رونیشیكردەوە: تۆمەتبارەكان ڕاپێچی لایەنە دادوەریی تایبەتمەند كراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە دژیان بەپێی بڕگەكانی ماددەی (28/ ماددە هۆشبەرەكان).