دەستگیركردنی تۆڕێک کە بازرگانیان. دەكرد بە ئاسەوار لە باشووری بەغدا

ئەمنی
  • 13-08-2022, 15:06
  • +A -A

    بەغدا - INA
      مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانیاری لە بەشی هەواڵگری و زانیاری سەر بەدەستی حەشدی شەعبی لە بەغدا توانیان، ئەمڕۆ شەممە، تۆڕێک لە گومانلێکراوەکان دەستگیربكەن کە لە بازرگانی ئاسەوار باشووری بەغدا کاردەکەن.
     لە ڕاگەیاندراوێكدا كە لەلایەن لیژنەی حەشدی شەعبیەوە هاتووە، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوەكراوە، "دوای وەرگرتنی زانیاریی وردی هەواڵگری و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری، بۆسەیەكی توند بۆیان دانراوە، كە لە ئەنجامدا دەستگیركران،ئەوان چەندین پارچە ئاسەوارییەی كاتی سۆمەرییان لەبەردەستدا بوو".
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن".