ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان : ٥٠ تیرۆریستمان لە لایەنی سووریاوە وەرگرت

ئەمنی
  • 13-08-2022, 12:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان وەرگرتنی ٥٠ تیرۆریستی لە لایەنی سووریاوە ڕاگەیاند.
     لە راگەیەندراوێكدا، كە لەلایەن شانەی راگەیاندنی ئەمنیەوە دەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "لە رێگەی هەماهەنگی و هاریكاری هاوبەشەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان 50 تیرۆریستی لە ئەندامانی چەتەكانی داعش وەرگرتووە كە رەگەزنامەی عێراقیان هەیە دوای ئەوەی لەناو خاكی سووریادا دەستگیركران". 
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرۆسەی وەرگرتنی ئەم تیرۆریستانە لەڕێگەی دەروازەی سنووری رەبیعەوە ئەنجامدراوە".
     لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، "دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ تیرۆریستانی وەرگرت بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە پێویستەکان لە دژی ئەوان"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەردەوامە لە بەدواداچوونی ئەو چەتە تیرۆریستییە دۆڕاوانەی لەناوەوە و دەرەوەی وڵات تا سزای عادیلانەی خۆیان وەرگرن.