دیالە: خۆكوژێك دوای گەمارۆدانی خۆی تەقاندەوە كە ویستبووی كاروانەكانی حسێنی بكاتە ئامانج

ئەمنی
  • 9-08-2022, 12:55
  • +A -A

    دیالە - INA- سایر هادی
    ئەمڕۆ سێشەممە میدیاكانی لیوای چواری سوپای عێراق بڵاویانكردەوە، خۆكوژێك دوای گەمارۆدانی خۆی تەقاندووەتەوە، ئەویش بەنیاز بووە كاروانەكانی حسێنییە بكاتە ئامانج.
    میدیاكانی لیوای چوار لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایانگەیاندووە : بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی فیرقەی ١ی پیادە،  لیوا روكن تەها عەسكەر مەزلوم،  بەدواداچوون بۆ فەرمانی لیوای چوارەم، عەقید ئەحمەد عەبدولڕەحیم عەبدولجەبار، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان باس لەوە دەكەن كە دزەكردنی یەكێك لە توخمە تیرۆریستەكانی داعش هەیە بە ئامانجی تەقاندنەوەی كاروانەكانی حسێنی و بارەگا سەربازییەكان بووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هێزێك لەژێر فەرماندەیی لیوا عەلا ناسر عەزاب، بە فەرمانی فەوجی چوار پێكهێنرا و تیرۆریستە دزەپێكەرەكە گەمارۆ درا، ئەمەش بووە هۆی تەقاندنەوەی خۆی دوای گەیشتنی هێزەكە بۆ شوێنی خۆی، دوای ئەوەش هێزەكە بەبێ زیانێكی بەرچاو گەڕاوەتەوە.