ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و باڵیۆزی بەریتانیا گفتوگۆ لەسەر دەستپێشخەرییەكەی كازمی دەكەن

سیاسی
  • 8-08-2022, 15:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی و باڵیۆزی بەریتانیا لەبەغدا مارك برایسۆن ڕیچاردسۆن، ئەمڕۆ دووشەممە دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیان تاوتوێكرد بۆ هێنانی لایەنە سیاسییەكان بۆ سەر مێزی دیالۆگ.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ پێشوازیكرد لە مارك برایسۆن ڕیچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا.
    ئاشكراشیكرد: لە دیدارەكەدا دواین پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و شانشینی یەكگرتوو و هەروەها درێژەدان بە شەڕی تیرۆریزم بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە خرایە بەر باس، هەروەها گفتوگۆیان لەسەر دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كرد بۆ كۆكردنەوەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر مێزی دیالۆگ و دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ دەربازبوون لە بنبەستی سیاسی و گەیشتن بە تەوافوقی نیشتمانی.
    باڵیۆزی بەریتانیا تەئكیدیكردەوە: كە ئێمە متمانەیەكی زۆرمان هەیە بە حیكمەتی سەركردە سیاسییەكان و ئارەزوویان بۆ لێكتێگەیشتن و هاوئاهەنگی و هاتنەدی چارەسەری پراكتیكی كە خزمەتی گەل و دەوڵەت بكات.