نەوت تەواوبوونی هەڵكەندنی بیرێكی نوێ لە كێڵگەی زوبەیر ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 3-08-2022, 12:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی نەوت تەواوبوونی هەڵكەندنی بیرێكی نوێی نەوتی لە كێڵگەی زوبەیر راگەیاند.
    باسم عەبدولكەریم ناسر بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای كونكردنی عێراقی سەر بە وەزارەتەكە، لە روونكردنەوەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)  بڵاویكردۆتەوە ورایگەیاندووە : ستافی تەكنیكی و ئەندازیاری لە كۆمپانیاكە كۆنكردنەوەی بیری حەوتەمیان لە ناوەوە تەواو كردووە و گرێبەستەكە لەگەڵ كۆمپانیای ENIی ئیتاڵی ئەنجامدرا بۆ كونكردنی 37 بیری نەوت لە مافی نەوتی زوبەیر.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كارەكانی كونكردن بە بەكارهێنانی ئامێری كونكردنی IDC37 لە قووڵایی (3547) مەتر ئەنجام دەدرێت، هەروەها كۆمپانیاكە دوو ئامێری مۆدێرن بۆ جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە تەرخانكردووە و ئاماژەی بە پەرەپێدانی میكانیزمەكانی كاركردن لە كۆمپانیاكەدا  بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان، سەبارەت بە سیستەمی سەلامەتی و پشكنینی ئەندازیاری و چەمكەكانی بەڕێوەبردنی كوالیتی و پێداویستییە ژینگەییەكان لە كارپێكردنی ئامێرەكاندا لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان و چالاككردنی ڕەوتی كاركردن لەگەڵ هەوڵە نیشتمانییەكان هەروەها بە تایبەت لە بواری كوالیتی، تەندروستی ، سەلامەتی پیشەیی و ژینگە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : كۆمپانیاكە لە ئێستادا بەپێی سیستەمی بەڕێوەبردنی یەكگرتوو (IMS) كاردەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ كارە جیهانییەكاندا هاوسەنگ بێت سەبارەت بە ڕێسا و ستانداردەكان.