نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق دابەزی

ئابوری
  • 3-08-2022, 10:15
  • +A -A

    بەغدا- INA    
    ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق دابەزی.
    نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 148 هەزار و 550 دینارە و نرخی كڕینی دۆلاریش بە 148 هەزار و 450 دینارە.
    بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا بە دەستكاریكردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار بووە، هەروەها نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە ( بۆ هەر دۆلارێك 1460) دینارە، هاوكات نرخی فرۆشتنیش بە هاوڵاتی بە (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.