وەزارەتی پەوەندییەكان دەڵێت كاری تێكدەرانە لە دژی ژێرخانی پەیوەندییەكان لە كەركوك ئەنجامدراوە

  • 26-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع وەزارەتی پەیوەندییەكان رایگەیاند: كاری تێكدەرانە لە دژی ژێرخانی پەیوەندییەكان لە ناوچەی ئاڵتونكۆپری لە باكوری كەركوك ئەنجامدراوە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی پەیوەندییەكان رایگەیاند: لە ناوچەی ئاڵتونكۆپری پارێزگای كەركوك كاری تێكدەرانە لە ژێرخانی كۆمپانیای گشتی پەیوەندییەكان ئەنجامدراوە، دەشڵێت چەند لایەنێكی نەناسراو هەستاون بە تێكدان و سوتاندنی كێبڵی تۆڕی پەیوەندیەكانی سەر بە پەیوەندیەكانی ئاڵتون كۆپری، بەوهۆیەشەوە خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان لەناوچەیە راوەستاوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، تیمە ئەندازیاریی و هونەرییەكان دەستیانكردنەوە بە بەستنەوەی كێبڵەكان و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان لەو ناوچەیە.