سەید حسێن سەدڕ: عێڕاق شایانی ئەوەیە کە تیمێکی کارکردنی بۆ پێکبهێنرێت لە نوێنەرانی گەل

سیاسی
  • 1-08-2022, 18:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    مەڕجەعی ئایینی سەید حسێن سەدڕ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوەکە عێڕاق شایانی ئەوەیە کە تیمێکی لەگەل ونوێنەرانی بۆ پێکبهێنرێت.
    سەید حسین سەدڕ لە گوتارێکیدا کە تەنها کەناڵی عێڕاقیە بڵاوی کردەوە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی عێڕاق بەکاتێکی سەختدا تێدەپەڕێت وپێویستە یادیان بکەینەوە بەوەی کە باوەڕداران هەموو برای یەکدین، ئاماژەشی بەوەکرد کە عێڕاق لەدووڕیانێکی مەترسیداردایە لەڕووی نێودەوڵەتی وناوخۆیی وهەرێمایەتیەوە ، مەترسیەکەش لەچەندەها ڕووەوەیە لە داخرانی سیاسی وزیانەکانی
    ئاو و توندی حاڵەتی سیاسی لەپاش هەڵبژاردنەکانەوە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە کەلێنی نێوان سیاسیەکان بارودۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووەوبۆیە پێویستە ئاگاداربین و کارلەسەریەکڕیزی بکەین.
    وتیشی کە عێڕاق پێویستی بە تەبایی و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەیە.