ئاسایشی نیشتمانی لە نەینەوا 6 تیرۆریست دەستگیر دەکات

ئەمنی
  • 31-07-2022, 11:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ یەک شەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی 6 تیرۆریستی لە نەینەوا ڕاگەیاند.
     لە راگەیەندراوێكی دەزگاکەدا ، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "یەکەک لە ھێزی ئەمنی نیشتمانی لە پارێزگای نەینەوا،دوای چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگریەكان، توانیویانە ئەو تیرۆریستانە دەستگیر بكەن كە فەرمانی دەستگیركردنیان لەلایەن دادوەرەو لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاکە ھەبوو . 
     ھەر لە راگەیەندراوەكەدا ھاتوە"تیرۆریستان چەکدار بوونە لەویلاتی نەینەوا و لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەكانی رزگاركردندا بەشدارییان لە شەڕی دژ بە هێزە ئەمنییەكاندا كردووە. 
     راگەیەندراوەکە روونیشیکردۆتەوە کە سەرجەم تۆمەتبارەکان ڕادەستی لایەنە یاساییە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست لە دژیان بگیرێتە بەر .