وه‌زیری وه‌رزش ولاوان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی کارکردن له‌ یاریگای ئۆڵۆمپی رەسافە راگەیاند

وەرزش
  • 30-07-2022, 18:20
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ شەممە"عەدنان دەرجال " وەزیری وەرزش و لاوان ، دەستپێکردنەوەی کارکردن لە یاریگای ئۆڵۆمپی (عەمو بابا)ی رەسافە راگەیاند.
     "دەرجال " لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە و ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە رایگەیاند "کارەکان لە یاریگای ئۆڵۆمپی (عەمو بابا)ی رەسافە بە توانای 30 هەزار بینەر لە بەغدای پایتەخت لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای جێبەجێکاری ئیسپانی "تری ئارینا" دەستیپێکردووەتەوە.
     جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەم یاریگایە یەکێکە لەو پڕۆژە وەرزشییە ستراتیژیانەی کە دەبێتە زیادکردنێکی گرنگ بۆ ژێرخانی کاریگەر بۆ وڵات.