حەلبوسی و سەید حەكیم جەخت لە گرنگی رێگەچارە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان دەكەنەوە

سیاسی
  • 28-07-2022, 21:10
  • +A -A

     بەغداد - INA
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەید عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە، تەئكیدیان لە گرنگی دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان.
    نوسینگەی حەلبوسی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەووتوە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێسوازی كرد لە سەید عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی.
    ئاشكراشیكرد: لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەكان و بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی كرا، و جەخت كرایەوە لەسەر گرنگی دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان و دەستەبەركردنی داواكاری ئەو قۆناغەی وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت.