سعودیە: ئێمە لە پاڵ حكومەتی عێراق وەستاوین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددیانەی كە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەروەری وڵاتەكە دروست دەكەن

سیاسی
  • 21-07-2022, 20:27
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە سعودیە ئیدانەی بۆردومانی دهۆكی كرد و جەختی لە پاڵپشتیی خۆی بۆ حكومەتی عێراق كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددیانەی كە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەروەری وڵاتەكە دروست دەكەن.
    لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە سەرزەنشتكردن و ئیدانەكردنی شانشینی سعوودیە بۆ هێرشی سەر عێراقی برای كە ئیدارەی دهۆكی لە باكووری عێراقی كردۆتە ئامانجی دەربڕیوە.
    وەزارەتی دەرەوە پشتگیری تەواوی شانشینی بۆ حكومەتی برای عێراق دووپاتكردەوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەروەری و یەكپارچەیی خاكی دەكەن.