بەغداد - INA
دەزگای هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: لە پارێزگاكانی ئەنبار و نەینەوا دوو تیرۆریست دەستگیركراون و ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراویش پوچەڵكراوەتەوە.
دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئۆپەراسیۆنی كوالێتی و چالاك لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكاندا ئەنجامدراون و بە وردیی و زیرەكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە و دابەشكردنی هەواڵگریی فیرقەی 10 و 16، لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لەوەزارەتی بەرگری بەهاوكاری هێزێكی فەرماندەیی هێزی زەمینی تیمەكان ئاماژەیان بەوە كرد كە بەهۆیەوە دوو تیرۆریست لە كەمینێكدا لەلایەن كۆنتڕۆڵی شەهید یوسف - ڕومادی ئەلئەنبار و شەهید سبهان - دەروازەی پارێزگای نەینەوا دەستگیركران.
ئاشكراشیكرد: یەكێك لەوانە وەك ئەندامێكی ئەمنی بۆ تیرۆریستانی داعش كاریكردووە، و رونیشیكردەوە: تیرۆریستەكان داواكراون لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی مادەی 4 تیرۆر و ڕادەستی لایەنی داواكار كراون.
راشیگەیاند: هەمان هێز توانی لە ئۆپەراسیۆنێكدا توانی هێرش بكاتە سەر حەشارگەیەك كە ماتۆڕسكیلێكی تێدابوو لە گوندی كاراغۆل لە باكوری روتبە، كە بەنیازبوو بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی تیرۆریستی بەكاربهێنرێت، هاوكات تەقینەوەكان پوچەڵكرانەوە.