شوێنەواری نەینەوا پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ گەشەپێدانی ناوەندی گەشتیاری قەزای حەمام ئەلعەلیل ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 15-07-2022, 20:41
  • +A -A

    بەغدا - INA-ئامنە ئەلسەلامی
    ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و كلتوری پارێزگای نەینەوا پێكهێنانی لیژنەیەكی بۆ پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی ناوەندی گەشتیاری قەزای حەمام ئەلعەلیل ڕاگەیاند.
    خەیرەدین ئەحمەد بەڕێوەبەری شوێنەوار و كلتور نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: ئەو قەزایە شوێنێكی گەشتیاری گرنگی هەیە و نوێنەرایەتی (تەل السبت) دەكات، هەروەها تیایدا یەكێكە لە گرنگترین شوێنەوارەكانی نەینەوایە كە سەردانكەران زۆرجار سەردانی دەكەن بە سەركەوتن بۆی و چێژوەرگرتن لە دیمەنەكان كاتێك لە ناوچەكانی دراوسێیەوە بەرز دەبێتەوە و دەكەوێتە نزیك ڕووباری دیجلە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دوای نۆژەنكردنەوەی حەوزەكانی ئاوی كانزایی كە دەكەونە نزیك تل ئەلسەبت و نۆژەنكردنەوەی ناحیەی گەشتیاری، لیژنەیەك لەلایەن پارێزگای نەینەوا پێكهێنرا، كە پێكهاتبوو لە بەڕێوەبەری قەزاكە و بەڕێوەبەری گەشتوگوزار و پشكنەری شوێنەوارەكان بۆ پێشنیارێك بكەن كە بەشداربن لە پەرەپێدانی ناوەندی گەشتیاری قەزای حەمام ئەلعەلیل.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە راسپاردەكاندا ئەنجامدانی هەڵكۆڵین لە شوێنەوارەكانی تەل ئەلسەبت و تەل حەشم بۆ لەبیركردن و پاراستنی هەندێك بینای شوێنەواری بۆ ئەوەی ببنە ناوەندێكی گەشتیاری جگە لە حمامی ئاوی كانزایی.
    وە ئاماژەی بەوەدا كە : پشكنینی شوێنەوار و كلتوری نەینەوا دەستی كردووە بە ئامادەكردنی بەیاننامەی پێویست بە مەبەستی ناردنی بۆ پارێزگای نەینەوا و تەرخانكردنی بڕە پارەی پێویست بۆ پرۆسەی هەڵكۆڵین.