دەستەی كەشناسی: بۆ رۆژانی داهاتوو ئەگەری شەپۆلی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەكرێت

ناوخۆ
  • 12-07-2022, 14:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە، رەوشی كەش و هەوای وڵاتی بۆ رۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،و پێشبینی شەپۆلی خۆڵبارین و بەرزبونەوەی پلەی گەرما دەكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە، لە ناوچەی ناوەڕاست بە چەند پەڵە هەورێك تەندروست دەبێت، لە هەندێك بەشی ناوەڕاستدا بە تایبەتی لە بەشی ڕۆژئاوایی خۆڵبارین زیاد دەكات، هاوكات كەش و هەوای ناوچەی باشوور لە هەندێك شوێندا گەرم دەبێت و پلەی گەرمیش لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە بەشی ناوەڕاست و باشووردا كەمێك بەرز دەبێتەوە و لە هەمان كاتدا نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی باكووری وڵات.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كەش و هەوای ڕۆژی پێنج شەممە لە ناوچەی ناوەڕاست تەندروست و تاڕادەیەك خۆڵبارین دەبێت، لە كاتێكدا لە ناوچەی باكوری تەندروست دەبێت و لە هەندێك شوێنی ناوچەی باشور خۆڵ و تۆز بەرزدەبنەوە و پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باشوور نزیك دەبێتەوە لە رۆژی رابردوو و كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو لەناوچەی باكور.
    راشیگەیاند: كەش و هەوا بۆ ڕۆژی هەینی تەندروست دەبێت لە كاتێكدا لە هەندێك شوێندا خۆڵبارین زیاد دەكات لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، بەڵام كەش و هەوا لە باكور تەندروست دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.
    دەستەی كەشناسی ئاشكرایكرد:   كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو  تەندروست دەبێت بەڵام  هەندێك شوێن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووردا خۆڵبارین زیاد دەكات، لە كاتێكدا كەش و هەوا لە باكور تەندروست دەبێت و پلەی گەرمیش نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.