لە بەندەری ئومقەسری باكور دەستبەسەر 22 كۆنتێنەردا گیرا

ناوخۆ
  • 28-06-2022, 19:02
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند: 22 كۆنتێنەر لەبەندەری ئومقەسری باكور كە پێچەوانەی مەرجی هاوردەكردن بوون دەستیانبەسەردا گیرا.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە بەندەری ئومقەسری باكور دەست بەسەر 22 كۆنتێنەردا گیرا كە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن هێنرابوون، بریتیبوون لە كەلوپەلی جۆراوجۆ. 
    ئاشكراشیكرد: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستبەسەردا گیراوەكان كراوەتەوەو رەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئومقەسەر كراون.