كۆمپانیای شه‌لمبه‌رجێری ئه‌مریكی پێگیربوونی خۆی به‌بریاره‌كانی دادگای ئیتیحادی سه‌باره‌ت به‌نه‌وت دووپات ده‌كاته‌وه‌

ئابوری
  • 28-06-2022, 12:57
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    كۆمپانیای شه‌لمبه‌رجێری ئه‌مریكی بۆ خزمه‌تگوزاری كێله‌گانی نه‌وت دوێنێ دووشه‌ممه‌ پێگیربوونی خۆی به‌بریاری دادگای ئیتیحادی سه‌باره‌ت به‌نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.

     سه‌رچاوه‌كانی به‌رپرس به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند كه‌ كۆمپانیای شه‌لمبه‌رجێری ئه‌مریكی یاداشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی ناردووه وتێدا پێگربوونی خۆی به‌بڕیاری دادگای ئیتیحادی ژماره‌ 59 كه‌تایبه‌ته‌ به‌ره‌فتار نه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌بواری نه‌وتدا راگه‌یاندووه‌. 

     هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی رابردوو كۆمپانیای بێیكه‌ر هیۆزی ئه‌مریكی كه‌كۆمپانیه‌كی گه‌وره‌ی جیهانیه‌ له‌بواری خزمه‌تگوزاری كێلگه‌ نه‌وتیه‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ پێگیربوونی خۆی به‌بڕیاری دادگای ئیتیحادی سه‌باره‌ت به‌نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.