وەفدێکی ھێزەکانی پێشمەرگە گەیشتە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان

ئەمنی
  • 23-06-2022, 11:18
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەفدێکی سەرکردایەتی هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتنە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەغدا.
     لە راگەیەندراوێكی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان"لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمەری" پێشوازی لە فەریق روکن"عیسا عوزێر" سەرۆكی ئەركانی هێزی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە کرد.
     راگەیەندراوەکە روونیشیکردۆتەوە کە سەردانەكە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی ئەمنی و هەواڵگری هات لە نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و هێزەكانی پاسەوانی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكانی بەرژەوەندی ئەمنی هاوبەش و بۆ جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بۆ بەدواداچوون و ڕاوكردنی پاشماوەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
     لەمیانی دیدارەكەدا سەرۆكی ئەركانی فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە " ھەماھەنگی و هاوكاری ئەمنی لە بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە هەموو ناوچەكانی عێراق بەگرینگ زانی و ستایشی ئاستی هاوكارییەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كرد بۆ سەركەوتنی کارەکان وەک یەک تیم.