وەزارەتی بازرگانی پلانی دەرکردنی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی ھەیە

ئابوری
  • 21-06-2022, 14:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی بازرگانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ پلاندانان بۆ دەركردنی كارتی بەشەخۆراكی ئەلیكترۆنی بۆ هاووڵاتیان ئەنجامدا.
     لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ئاماژە بە وەکراوە "کە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان بەشەکانی پلاندانان و بەدواداچوون و کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک ئەنجامدرا،بە ئامادەبوونی بەشەکانی کۆمپانیاکە و تیمی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی و بەشی پلاندانان و بەدواداچوون بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی دەرکردنی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی بە هاوڵاتیان بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای تەکنەلۆژیای زانیاری نیشتمانی.
     لە راگەیەندراوەكەدا ھاتوە کە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، وردەكاری دەركردنی كارتی ئەلیكترۆنی و زانیاری و داتا و قۆناغەكانی كاركردن لەم پرۆژەیەدا بۆ ئۆتۆماتیككردنی كارتی بەشەخۆراك، كە بەشدار دەبێت لە بنیاتنانی داتابەیسێكی یەكگرتوو، نەهێشتنی شریتی سوور و كەمكردنەوە و ئاسانكردنی كات و هاوسەنگی لە گەشەپێدان باسیان لێوەکرا.
     ھەر لەراگەیندراوەکەدا ھاتوە کە لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە دەركردنی كارتەکە بۆ ژمارەی وردی خێزانەكان کراوتەوە بە هاوكاری بەشی پلاندانان و بەدواداچوون و کۆمپانیای خۆراک.