بەرگری شارستانی ژمارەی ئەو پاشماوە سەربازیانە دەژمێرێت كە لە میسان لەناوبراون

ئەمنی
  • 16-06-2022, 20:01
  • +A -A

    میسان - INA- شەزا ئەلسودانی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی میسان ژمارەی ئەو پاشماوە جەنگیانەی ژمارد كە تا مانگی نیسانی ساڵی رابردوو لە پارێزگاكە چارەسەر كراون و لەناوبراون.
    بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی میسان عەمید رەبیع دینار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : بەشی بۆمبی تەقینەوە و نەتەقێنراو لە قەزاكە نزیكەی 469 موشەك و پاشماوەی جەنگیان دۆزیوەتەوە و چارەسەریان كردووە و رادەستی ئەندازیاری سەربازیان كردووە بە ئامانجی لەناوبردنیان.
    دینار ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە دەرئەنجامەكەی تا مانگی نیسانی ساڵی رابردووە، ئاماژەی بەوەدا كە ئەم موشەك و پاشماوەی جەنگ لە شوێنەكانی ئەلتەییب و گوندەكانی زبەیدات لە بیابانی رۆژهەڵات و كەرتی سنوور و هەندێك ناوچە لەناو شارەكان دۆزراونەتەوە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : پاشماوەی جەنگ هەیە كە لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی هەڵكۆڵین لەناو شارەكاندا دەردەكەوێت، كە هەڵدەگیرێت و چارەسەر دەكرێت و ڕادەستی ئەندازیاری سەربازی دەكرێت بە ئامانجی لەناوبردنی.