لە باشووری موسڵ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دەستیپێکرد

ئەمنی
  • 16-06-2022, 10:44
  • +A -A

    بەغدا /INA
     ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە بیابانی "ئەلحضر" لە باشووری موسڵ راگەیاند.
     لە راگەیەندراوێكی دەستەکەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "ئەمڕۆ هێزەكانی سوپا، بە پاڵپشتی لیوای 44، فەوجێكی تایبەتی یەكەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای حەشد و بەشی ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری و و بەڕێوەبەرایەتی پزیشکی ئەندازیاری سەربازی - ئۆپەراسیۆنێکی پشکنین و ئەمنی لە بیابانی"ئەلحضر" لە باشووری موسڵ ئەنجامدا. 
     لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە بەدواداچوونی پاشماوەی گروپە تیرۆریستییەکانی داعش بوە لە ناوچەکە .